پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ئایندە

پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ئایندە                

 

په‌یمانگای ته‌كنیكی تایبه‌تی ئاینده‌، په‌یمانگایه‌كی پڕ له‌ جموجۆڵی جۆراوجۆره‌ و هه‌وڵمانداوه‌ ئه‌وه‌نده‌ی بۆمان ده‌كر،" ژینگه‌یه‌كی زیندووی كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی بۆ قوتابییان و فه‌رمانبه‌ران بهێنینه‌ كایه‌وه‌. ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ له‌ رێگه‌ی گرنگیدان به‌ حه‌ز و توانا جۆراوجۆره‌كانی قوتابییان و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی په‌ره‌پێدان ونیشاندانی ئه‌و حه‌ز و توانایانه‌، كارێكی ئه‌وتۆ بكه‌ین، كه‌ هه‌ستی نامۆیی و بێزارییان له‌ وه‌رگرتنی زانست، له‌ لا درووست نه‌بێ. ئێمه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌و چالاكییه‌ جۆراوجۆرانه‌وه‌، ده‌مانه‌وێ هه‌میشه‌ هێز و وزه‌ی قوتابی ئه‌پده‌یت بكه‌ینه‌وه‌، تا تواناكانی بخاته‌گه‌ڕ و هه‌وڵبدات ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ بۆی ده‌كرێ، جگه‌ له‌ تێپه‌ڕاندنی كاته‌كه‌ی به‌ خۆشی، زانست و زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ست بكا به‌ چالاكییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی خۆیه‌وه‌.
به‌ كورتی ده‌توانینن بڵێین كه‌ په‌یمانگاكه‌مان له‌م رووه‌وه‌، خاوه‌نی كۆمه‌ڵێكی زۆر چالاكی جۆراوجۆره‌ و ساڵانه‌ش په‌ره‌ به‌ جۆر و چۆنییه‌تی ئه‌و چالاكیانه‌ ده‌درێت.