پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ئایندە

پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ئایندە                

فێرکاری بۆ مامۆستایان

 

  

بەخێربێن بۆ بەشی (فێرکاری بۆ مامۆستایان) لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی پۆڕتاڵ. تکایە سەیری یەکە بەیەکەی ڤیدیۆیەکان بکە بۆ ئەوەی ئاشنا بیت بە چۆنیەتی بەکارهێنان و دانانی کۆرس بووک وانەکان.  گشت ڤیدیۆیەکان بەردەستن لە خوارەوە. لە کاتی بوونی هەر کێشەو پرسیارێک پەیوەندی بکە بە یەکەی ئایتی پەیمانگەکەت.

چۆنیەتی چوونەژووەرە

 سەردانی یەکێک لەم لینکانە بکە بۆ چوونەژوورەوە:

aynda.shahid.edu.krd یاخود portal.shahid.edu.krd 


چۆنیەتی دۆزینەوەی وانەکانت

بۆ ئەوەی بچیتە سەر ئەو وانەیەی کە مامۆستای تیایدا سەیری ئەم هەنگاوەی خوارەوە بکە:


چۆنیەتی دانانی کۆرسبوک و وانەکان (محاضرەکان)

١- دانان بەشێوازی خێرا: بۆ ئەوەی بە خێرایی کۆرس بووک و وانەکان دابنێیت لەسەر ماڵپەر ئەم هەنگاوەی خوارەوە جێ بەجی بکە:

٢- دانان بە شێوازی ئاسایی: بە هەمان شێوەی یەکەم دەتوانیت بەم ڕێگایەی خوارەوە وانەو کۆرسبووک دابنێیت، کە دەتوانیت زانیاری زیاتری بۆ زیاد بکەیت.:


چۆنیەتی دەسکاری کردنی ناوی هەفتەو دانانی وەسف و زانیاری لە ژێر هەفتە

مامۆستا بەڕێزەکان دەتوانن تێبینی و ئەو بابەتانەی کە دەیانەوێت لە ژێر وانەکان بنوسن، ئەگەر پێویست بێت. هەروەها دەتوانن باسێک لەسەر هەفتەکە بنوسن ئەگەر لە نێو محاصرەکان باس نەکرابێت. 


چۆنیەتی دانانی ڤیدیۆ (ئەگەر پێویست بێت)

١- دانانی ڤیدیۆ بەشێوەی هێنانی لینک: دەتوانیت لینکی ڤیدیۆ لە Youtube یاخود هەر ماڵپەڕێکی تر بهێنیتو لە نێو وبابەتەک بۆ قوتابیان بڵاوی بکەیتەوە بەم جۆرەی خوارەوە.:

٢- دانانی ڤیدیۆی تایبەت لە نێو کۆمپیوتەرەکەت: دەتوانیت ڤیدیۆی تایبەت لە نێو کۆمپیوتەرەکەت ئەپلۆد بکەیت بۆ نێو بابەتەک تاوەکو قوتابیان بیبینن، بەڵام ئەگەر هاتو قەبارەی ڤیدیۆیەکە لە ٣٢ مێگابایت زیاتر بوو، ئەوا دەبێت پەیوەندی بە ئەدمین بکەیت.:


چۆنیەتی گۆڕینی ئیمەیڵ

تێبینی: بۆ ئەوەی بتوانیت لە ڕێگەی ئیمەیڵەکتەوە ئاگاداری گۆڕانکارییەکان بیت یاخود وشەی نهێنیت بەدەست بێنیەوە لە کاتی ون کردن، ئەوا پێویستە ئیمەیڵێکی کاراو دروست تۆمار بکەیت بەو شێوەیەی لە سەرەوە نیشان درا.


چۆنیەتی دەسکاری کردنی پڕۆفایل

تێبینی: لەبەر چەند هۆکارێکی پاراستن، ناتوانیت ناوی سیانیت وە ناوی بەکارهێنەر بگۆڕیت، ئەگەر هەر هەڵەیەک لە ناوەکەت هەیە ئەوا پەیوەندی بە یەکەی ئایتی پەیمانگە بکە.