پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ئایندە

پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ئایندە                

بەشی یاسا یەكێك لە گرنگترین بەشەكانی زانستە مرۆڤایەتییەكانە لە بواری ئەكادیمیدا

بەشی یاسا یەكێك لە گرنگترین بەشەكانی زانستە مرۆڤایەتییەكانە لە بواری ئەكادیمیدا، کاتێک یەكەم كۆلیژ  لەسەر ئاستی عێراق و  هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1936 دامەزرا، بریتیبوو لە كۆلیژی یاسا و پاشان بۆ کۆلێژی ماف ناوەکەی گۆڕدرا. ئێستا گرنگی بەشەکە هێندە زۆربووە، هیچ دامەزراوە و ناوەند و کۆمپانیایەک بێ یاساناس و پارێزەر و کارمەندنانی ئەو بوارە، تەنانەت ناتوانێت خۆی تۆماربکات و دابمەزرێت نەک کارەکانی پێ راییناکرێن. بەشی کارگێڕیی یاسا لە ساڵی 2015 لەگەڵ یەكەم زەنگی دامەزراندنی پەیمانگەی ئایندە كراوه‌ته‌وە و لەبەر  بایەخی تیۆری و پراكتیكی بەشەکە و رۆڵی لە بڵاوكردنەوەی رۆشنبیری و هۆشیاری یاسایی و پێگەیاندنی دەرچووی شارەزا و لێهاتوو لە بواری یاسا،  یەکێک لە کۆڵەگە سەرەکییەکانییەتی

yasa