پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ئایندە

پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ئایندە                

سیستەمی خوێندن

 

سیسته‌مى خوێندن له‌ په‌یمانگاكه‌مان به‌ پێى سیسته‌مى ساڵانه‌یه‌. له‌ ماوه‌ى ساڵێكى خوێندندا، قوتابى له‌ دوو وه‌رزى جیا جیادا تاقیكردنه‌وه‌ ده‌كات و له‌ كۆتایى ساڵیشدا، تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایى له‌ كۆى بابه‌ته‌كه‌ ئه‌نجام ده‌دا.

سه‌باره‌ت به‌و وانانه‌ش كه‌ ده‌گوترێنه‌وه‌، له‌ لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى پسپۆڕى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه‌ دانراون. دواى ئه‌وه‌ى كه‌ مامۆستاى تایبه‌ت و پسپۆڕیان بۆ دابینكرا، له‌ كۆرسبووكێكى تایبه‌تدا ماده‌كانى وانه‌كه‌ و كاتى وانه‌و تاقیكردنه‌وه‌كانى هه‌موو تێدا ده‌نووسرێن. هه‌ر مامۆستایه‌ك به‌ رێژه‌یه‌كى دیاریكراو بۆى هه‌یه‌ كه‌ تا راده‌یه‌كى دیاریكراو، ساڵانه‌ گۆڕانكارى له‌ بابه‌ته‌كاندا بكات.

پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بڵێین، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى په‌یمانگاكه‌مان سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵایه‌، بۆیه‌ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌ بێته‌ ئاراوه‌ و ئاڕاسته‌ى دامه‌زراوه‌كانى بكرێت، پێویسته‌ ره‌چاو بكرێت.