پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ئایندە

پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ئایندە                

ئامانجی پەیمانگا

 

ئامانجی په‌یمانگا بریتییه‌ له‌ پێگه‌یاندنی تاكی پسپۆڕی ئاست به‌رز به‌ گوێره‌ی پسپۆڕییه‌كانی په‌یمانگا. بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌یمانگا هه‌وڵی دابین كردنی كۆی ئه‌و پێداویستی و ئامرازانه‌ ده‌دات كه‌ له‌و ره‌وتی پێگه‌یاندنی ئه‌و تاكه‌ پسپۆڕه‌دا كاریگه‌رییان هه‌یه‌. په‌یمانگا له‌ رێگه‌ی به‌رهه‌ڤكردنی پێداویستییه‌كانه‌وه‌ و له‌ رێگه‌ی دابینكردنی مامۆستای پسپۆڕی ئاست به‌رز و ره‌خساندنی سیسته‌مێكی به‌ڕێوه‌به‌ریی هاوكار و یارمه‌تیده‌ر، له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ تاكێكی پسپۆڕیی خاوه‌ن ئه‌زموونی كرده‌یی، پێشكه‌ش به‌ بازاڕی كار بكات.

شاره‌زایی و لێهاتوویی له‌ بواری زانست و وانه‌ووتنه‌وه‌، له‌ لایه‌نه‌ گرنگه‌كانی ستافه‌كه‌مانن. كۆرسه‌كانی خوێندن به‌ پرۆگرامی سه‌رده‌میانه‌ی په‌یمانگا پێشكه‌وتووه‌كانی دونیا رێكخراون و شێوازه‌كانی وانه‌ ووتنه‌وه‌و پێداویستییه‌كانیی، یارمه‌تیده‌ری به‌هێزن بۆ قووتابیان، كه‌ رۆڵێكی به‌رچاو بگێرن له‌ پۆلدا.