پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ئایندە

پەیمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ئایندە                

دەربارەی پەیمانگا

په‌یمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە بۆ خزمه‌تگوزاری خوێندنی باڵا و پێگه‌یاندنی كادری ئه‌كادیمی هونه‌ری به‌ فه‌رمانی وزاری  له‌ساڵی ٢٠١٥ دامه‌زراوه‌ به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی ئه‌و كه‌سانی ده‌یانه‌وێت خوێندن ته‌واو بكه‌ن و گه‌شه‌ به‌توانا مرۆ یی و پسپۆرییه‌كانی یان بده‌ن.
ئێمه‌ کاردەکەین بۆ ره‌خساندن و واڵاكردنی هه‌ڵی خوێندن بۆ ده‌رچووانی ئاماده‌یی به‌ مه‌به‌ستی هێنانه‌دی ئامانجه‌كانیان و به‌ده‌ست هێنانی هه‌ڵی كار له‌ كه‌رتی تایبه‌ت و گشتیدا.
سه‌ره‌تا به‌ كردنه‌وه‌ی چوار به‌ش ده‌ستمان پێكرد كه‌ بریتی بوون له‌ به‌شه‌كانی  ژمێریاری و ئینگلیزی و کارگێری کار و کارگێری یاسا, ئێستاش له‌هه‌وڵداین به‌ فراوان كردنی په‌یمانگا به‌كردنه‌وه‌ی به‌شی نوێ‌ به‌ پێی پێویستی كۆمه‌ڵگاو ده‌ڤه‌ره‌كه‌ بۆ پركرنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی كارگێری له‌دام و ده‌زگاكانی میری و كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ره‌خساندنی هه‌ڵی كار بۆ سوودی خه‌ڵك و ده‌ڤه‌ره‌كه‌.

لە ئێستادا پەیمانگەکامان لە شەش بەش پێک دێت:

- بەشی دەرمانسازی

- بەشی ئینگلیزی

- بەشی ژمێریاری

- بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری

- بەشی کارگێڕی یاسا

- بەشی کارگێری کار